كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە لە داواكاریی خاوەن فرۆشگاكانی مریشك لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان دەكۆڵێتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە خاوەن فرۆشگاكانی مریشك لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و پلان و بەدواداچوون و سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنێری ئامادەی بوون، سەرەتا گوێی لە راوبۆچوونی نوێنەران گرت دەربارەی بەو رێنماییانەی كە لەماوەی رابردوودا تایبەت بە بەرەنگاربووونەوەی نەخۆشیی پەلەوەڕ بڵاوكرایەوە، ئەوان سووربوون لەسەر ئەوەی كە ئەم بڕیارانە زیان بە گوزەرانی چەندین خێزان دەگەیەنێت كە ژیانیان لەسەر بژێوی ئەو دوكانانەیە، داواشیان كرد كە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە، لە وەڵامیشدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ئەم بڕیارە لە لایەن لیژنەی باڵاوە دەرچووە نەك بە تەنیا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە ئەو بڕیارانە لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتیاندایە كە بۆ پاراستنی ژیانیان و بەرژەوەندیی خودی خاوەن فرۆشگاكانی مریشكە، جەختی لەوەش كردەوە كە لەم ماوەیەدا وەزارەت رێنمایی دەردەكات بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ رێكخستن و بە سیستەمكردنی ئەم كارە و لە داهاتوو ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن دەچنە ناو سیستەمی بە بازاڕكردنی مریشك كە وەزارەت لە ئەستۆی دەگرێت و ئەو كاتە بۆیان هەیە مریشكی فرێش و بەستووش بفرۆشن.لەلای خۆیانەوە نوێنەرانی فرۆشگاكانی مریشك سوپاسی هەڵوێستی وەزارەتیان كرد و ئومێدیان خواست كە بە جیددی بەدواداچوون بۆ ئەو داواكارییانەیان بكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 581 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department