كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی پارێزگاری هەولێری كرد

بێگەرد تاڵەبانی: وەرزی داچاندنە و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی جوتیاران دەكەین ئەمڕۆ یەك شەممە 2020،4،12، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری كرد، لەكۆبوونەوەیەك جەختكرایەوە لەسەر ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی جوتیاران و خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی. لەسەرەتای كۆبوونەوە، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای بەخێرهاتنی وەزیری كشتوكاڵ و شاندی یاوەری كورتە باسێكی لەسەر ئاسانكاریەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر كرد بۆ خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی. پاشان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سوپاسی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێری كرد بۆ ئاسانكاری هاتوچۆكردن بۆ جوتیاران و خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی و وتی، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان رۆڵێكی زۆر باشیان هەبوو لە ئاسانكاری بۆ جوتیاران و خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، باسی لەوەشكرد، ئێستا كە وەرزی داچاندن و پێگەیشتنی بەرهەمی خانووی پلاستیكی و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكانە، بۆیە پێویستە ئاسانكاری تەواو بۆ سەردانی خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری بكرێت، هەروەها بتوانن بەرهەمەكانیان بگەیننە بازاڕ بە جێبەجێكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی. لە دانیشتنەكە جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەبوون، تیشكخرایە سەر چارەسەركردنی كێشەی جوتیاران، هەنگەوان، خاوەن ئامێرەكانی دەڕاسە، كلینیكە ڤێتێرنەریەكان، كارگەكانی ئالیك، كێڵگەكانی پەلەوەر و نەمامگاكان. لە كۆتای كۆبوونەوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان وەزارەت و پارێزگای هەولێر بە پێویستزانرا لەپێناو خزمەتكردنی خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 66 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department