كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:45 AM
ئیتاڵیا.... شاندی كشتوكاڵی كوردستان سەردانی پەیمانگەی( باری)یان كرد تەرخانكردنی 3 كورسیی خوێندنی ماستەر بۆ پسپۆڕییە كشتوكاڵییەكان

شاندی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە سەرۆكایەتی دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت وەك نوێنەری وەزیروبەڕێزحسين حه مه كه ريم بەڕێوەبەری گشتیی رەزگەری و دارستان و پاوان ، دوای ئەوەی سەردانی پەیمانگای(باری)یان كرد و لەلایەن كۆزیمۆ لاجیرینیۆلا سكرتێرى گشتیی پەیمانگاكەو بیاجۆ دی ترلیزی بەرپرسی پڕۆژەكان لە پەیمانگای ناوبراو پێشوازی كران، چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجام دا، دواتر سەردانی ژمارەیەك كێڵگەی چاندنی زەیتونیان كرد و لەنزیكەوە بە قۆناغەكان ئاشنا بوون هەر لە چاندنەوە تاكو پێگەیشتن و لێكردنەوە، هەروەها كارگەی قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتونیان بینی كە لەلایەن كۆمەڵەی جووتیارانی زەیتوونەوە بەڕێوەدەچێت، كە جووتیاران خۆیان بەرهەمەكانیان رادەستی ئەو كارگەیە دەكەن تاكو لەبەرامبەر كرێیەكدا بۆیان بگوشرێ و بكرێت بە رۆن، هاوكات سەردانی چەند كارگەیەكی قووتووبەندیی زەیتوون و تاقیگەكانی پشكنینی زەیتوونیان كرد بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەیمانگەكە، لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری گشتیی پلان دیاریی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی پێشكەش بە بەڕێوەبەری پەیمانگەكە كردو ئەویش دیارییەكی بە ناوی پەیمانگەكە كە لە شێوەی درەختێكی زەیتوون بوو پێشكەش بە وەزیر كرد، لە وتەیەكدا كۆزیمۆ لاجیرینیۆلا سەردانەكەی وەزیری كشتوكاڵی بۆ ئیتاڵیا بە ئەرێنی وەسف كرد بە تایبەتیش كە چاوی بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە كەوتووە، لەم رووەوە ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دووپات كردەوە و دووپاتیشی كردەوە كە ئیتاڵیا پشتگیریی تەواوی هەرێم دەكات بە تایبەتیش كە لەئێستادا پتر لە 180 شارەزای سەربازیی وڵاتەكەی راوێژو مەشق بە پێشمەرگە دەكەن، ئەو نەبەردیانەی هێزی پێشمەرگەشی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند ، هەر لەم دیدارەدا شاندی وەزارەت داواى كرد كه هه ر ێمى كوردستان ببێته ئه ندام له پەیمانگاى (سيهام) كه 13وڵات له خۆ ده گرێت ، له لاى خۆى سكرتێرى گشتیی پەیمانگەكە به لێنى دا ئه م بابه ته له كۆبوونەوەی داهاتووى ئه ندامانى پەیمانگاكە بخرێته باس كردن،ويراى ئه وه ش بڕیاردرا كە 3 كورسیی خوێندنی ماستەر بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ تەرخانبكرێت لە پسپۆڕیەكانیIPM و كشتوكاڵی بایۆلۆژی و ئاودێری، بەڕێوەبەری پەیمانگەی باری دووپاتی كردەوە كە دوای ئەوەی شاندەكە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان دەتوانن دوای راوێژو گفتوگۆ ئەولەویاتی خۆیان لە پڕۆژەكان ئامادەبكەن و پێشكەشی ئەوانی بكەن تاكو لەوێ جێبەجێ بكرێت، بە تایبەتیش كە ئەوان لە مانگی نیسانی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی فراوان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەند دەوڵەتێك سازدەكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 8958 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department