كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
کارگەیەکى رۆنى زەیتوون و پیشانگایەکى بەرهەمى کشتوکاڵى لە گەرمیان دەکرێنەوە

لە گەرمیان کارگەیەکى بەرهەمهێنانى رۆنى زەیتوون و پیشانگایەکى کشتوکاڵى کرانەوە و وەزیرى کشتوکاڵیش رایگەیاند: بە پیتى پێدەشتى گەرمیان وادەکات لە پلانى وەزارەتەکەیدا بۆ پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ گرنگییەکى زۆر بەو ناوچەیە بدرێت بەتایبەت لە مەسەلەى دروستکردنى بەنداو و گۆماودا بۆ ئەوەى زۆرترین رووبەرى زەویییەکانى ئەو سنوورە بەراو بکرێن. بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، رۆژى (27/11/2019) بە یاوەرى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانى و بەرپرسانى وەزارەت سنوورى ئیدارەى گەرمیانى بەسەر کردەوە و لە یەکەم وێستەگەى سەردانەکەیدا سێیەمین پیشانگاى بەرهەمە کشتوکاڵییەکانى سنوورەکەى لە قەزاى کەلار کردەوە کە بەناونیشانى (خاک و ئاومان دەکەینە سەرچاوەی خۆراک و ئابوریمان)، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کشتوکاڵى گەرمیانەوە رێکخرابوو. لە مەراسیمى کردنەوەى پیشانگاکەدا وەزیرى کشتوکاڵ وتارێکى پێشکەش کرد و تێیدا بە گشبینییەوە لە دۆخى گەشەسەندنى کەرتى کشتوکاڵ لە دەڤەرەکە دوا و پلانى وەزارەتەکەى بۆ هەرچى زیاتر گەشەپێدانى کشتوکاڵى لە کوردستان بە گشتى و ناوچەى گەرمیان بەتایبەتى روون کردەوە. لەو میانەشدا لە بارەى پلانى وەزارەتەکەى بۆ پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیی و پرۆژەکانى گلدانەوەى ئاو و ئاودێرى دوا. هەروەک ستایشى جووتیارانى سنوورەکە و دامەزراوە کشتوکاڵییەکانى گەرمیانى کرد لە پاى دڵسۆزییان بۆ کار و پیشە و پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ. هەمان رۆژ، وەزیرى کشتوکاڵ کارگەیەکى دروستکردنى رۆنى زیتوونى کردەوە کە توانى گوشینى (٤٠) تەن زەیتوونى هەیە لە رۆژێکدا و لە یەکەم قۆناغ دا تەنیا رۆن بەرهەم دەهێنێ و لە داهاتووشدا کارگەکە خەڵۆز، سابوون، هەندێک کەرەستەی خاوى دروستکردنى ئالیک و پەین بەرهەم دەهێنێت. دواتر وەزیرى کشتوکاڵ و تیمى وەزارەتەکەى كوشتارگەیەکى مریشکیان لە کەلار بەسەر کردەوە کە ئەمساڵ بنیاد نراوە و لە قۆناغى سەرەتاى کارکردندایە. وەزیرى کشتوکاڵ دەستخۆشى لە خاوەن و ستافى کارگەکە کرد کە کوشتارگەیەکى مۆدێرن و پێشکەوتوویان بنیاد ناوە و بەهۆى ماندووبوونى ستافەکەوە بەرهەمێکى پاک و تەندروست پێشکەشى خەڵکى هەرێم دەکەن. هەروەک ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە کۆششى پێویست دەکەن لە پێناو بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و لەو میانەشدا وتى: گشتاندمان كردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیيەكان تاوەكو سەرنج و پێشنیار بنێر بۆ هەمواری سەرجەم رێنمایيەكان، لەپێناو ئاسانكاريی زياتر بۆ جوتیاران و ئەو كەسانەی دەیانەوێت سەرمایەكانیان لەم كەرتە گرنگەدا بەگەڕبخەن. هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ گەرمیان، خاتوو بێگەرد تاڵەبانى و تیمى یاوەرى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتى و فەرمانگە کشتوکاڵیییەکانى سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبۆوە بە مەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوونى لە ئاستى بەڕێوەچوونى ئیش و کارەکان و گوێگرتن لەراو سەرنجەكانیان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/11/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 765 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department