كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
"پاڵپشتی كەرتی تایبەتین لەوەبەرهێنانی كشتوكاڵی" وەزیری كشتوكاڵ: كەرتی حكومی و تایبەت هاوتەریب دەبن

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پاڵپشتی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ وەبەرهێنان لە كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەردوو كەرتەكە هاوتەریب دەبن لە بونیادنانی ژێرخانی كشتوكاڵی و ئاودێری. ئەمرۆ دووشەممە 4/11/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پرۆژەی كوردستان فلاوەری لە دەشتی هەولێر بەسەركردەوە. لەمیانی بەسەركردنەوەكەدا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، باسی لە هەمواری رێنمایەكان كرد، بەمەستی ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان بۆ بونیاد نانی ژێرخانی كشتوكاڵی و ئاودێری. بێگەرد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشكرد، وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵی كەمترە لە2% بۆیە دەبێت هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت هاوتەریب بەشداری بكەن لە بەرەو پێشبردنی كەرتەكەدا. پرۆژەی كوردستان فلاوەر پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتیە لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی، مانگانە 150 هەزار گوڵ بەرهەمدەهێنێت. لەمیانی بەسەركردنەوەی بەشەكانی پرۆژەكە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ دەستخۆشی لە خاوەنی پرۆژەكە داواشی كرد، كە لەپرۆژە كشتوكاڵیەكان سوود لەتوانای دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی وەربگیرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/11/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 161 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department