كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
بێگەرد تاڵەبانی: ڕێگرییە یاساییەکانی بەردەم گەشەی کشتوکاڵ ناهێڵین

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕایگەیاند: ژمارەیەک ماددە و بڕگەی یاسا و ڕێنمایی کە پەیوەندییان بە سێکتەری کشتوکاڵەوە هەیە بوونەتە بەربەست لە ڕێی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و زیاد کردنی ڕێژەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ دا، چ ئەو یاسا و ڕێنماییانەی لە هەرێمی کوردستان دەرچوون، چ ئەوانەی لە‌ عیراق‌ دەرچوون و لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت. وتیشی: یەکێک لە ئەرکەکانمان ڕیفۆرمێکی گشتگیری ئەو یاسا و ڕێنماییانەیە و لەو میانەشدا دەستەوستان نەوەستاوین و هەنگاوی گرنگمان ناوە. ئەمڕۆ ۲٦ی نۆڤەمبەر، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بەسەرکردەوە و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکەی بەسەر کردەوە و لە ئاستی بەڕێوەچوونی ئیشوکار ەکانی کۆڵیەوە، دواتر لە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوبەران و بەرپرسانی فەرمانگە و یەکە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا، خاتوو بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند: قەیرانی دارایی چەند ساڵی ڕابردوو، هێندەی تر ئەو باوەڕەی لای بەرپرسانی باڵای هەرێم چەسپاند کە کشتوکاڵ نەوتی هەمیشەیی و پڕ برەو و گرەنتی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمەکەمانە، ئەمەش پاڵنەری سەرەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە تا گرنگی زۆرتر بە کشتوکاڵ بدات و کار بکات بۆ ئەوەی کشتوکاڵ سێکتەرێکی گرنکی داهات و مەیدانێکی گەورەی بەگەڕخستنی هێز و دەستی کاری ناوخۆیی بێت. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کشتوکاڵ، ڕایگەیاند: مایەی نیگەرانی زۆرە کە ئەرشیفی نووسراو و بەڵگەنامەکانی دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هێشتا تەنیا لەسەر کاغەز ماونەتەوە و نەکراونەتە ئەلیکترۆنی، بەڵام لەئایندەی زۆر نزیک دا هەم ئەرشیف و بەڵگەنامەکان دەکەینە ئەلیکترۆنی و هەم بەرنامەڕێژیمان کردووە تەواوی میکانیزمی ئاڵوگۆڕی نووسراوەکان لە نێوان دامەزراوەکان دەکەینە ئەلیکترۆنی. کە ئەمەش دەبێتە مایەی کارئاسانی زۆر و گەڕاندنەوەی کات و خەرجی زۆر. دواتر وەزیری کشتوکاڵ و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە کشتوکاڵییەکان لە بارەی ئاستی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکان و پێویستییەکانی فەرمانگەکان گفتوگۆیان کرد و میکانیزمی چارەسەر کردنی کێشەکان و هەرچی زیاتر خزمەتکردنی جووتیاران و پەرەپیدانی کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ کرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/11/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 213 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department