كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
پڕۆژەیەكی هاوبەش بۆ هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت سەردانی كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدینی كردو لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر سەردار یاسین سەرداری راگری كۆلیژو ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلیژەكە و مامۆستایان، چەندین تەوەر قسەو باسی دەربارەكرا، لەوانە هەماهەنگی و هاوكاریی زانستی لە نێوان وەزارەت و كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین كە لەماوەی رابردوودا بە تەواوی هاوئاهەنگ بوونە لەم بوارەدا و هەڵسەنگاندنیشیان بۆ ئەم بوارە ئەرێنی بووە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لیژنەیەك لە وەزارەت پێكهاتووە بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ سەرجەم كۆلیژەكانی كشتوكاڵ و دانانی پڕۆژەیەك بۆ ئەوەی بە كردەنی ئەم هاوكاری و لێكتێگەیشتنە پەرەی پێ بدرێت، لەلایەكی دیكەوە جەختكرایەوە لەسەر ئامادەكردنی توێژینەوە بۆ ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەك كە پوختەی ئەو توێژینەوە كشتوكاڵییە بۆ وەزارەت رەوانەبكرێت تاكو دواتر ببێتە رێنمایی و سوود بە جووتیاران و پەیوەندیداران بگەیەنێت، لە تەوەرێكی دیكەدا هەردوو لا رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنی راوێژكاریی وەزارەت و لە كۆبوونەوەكانیدا ئامادەبێت، هاوكات نوێنەرێكی راوێژكاری وەزارەت لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆلیژەكە ئامادەبێت، مەبەستیش لەمە زیاتر هەماهەنگی و هاوكاری و خزمەتكردنی رەوشی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر بەردەوام هەماهەنگی كردن و گفتوگۆكردن بە مەبەستی زیاتر برەودان بە پرۆسەی كشتوكاڵ، لە لای خۆشیەوە راگری كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلیژەكە دووپاتیان كردەوە كە ئەوان بەردەوام هەماهەنگی دەكەن و كێشەكانی پەیوەست بە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ چارەسەر دەكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 733 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department