كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو سەردانى پارێزگارى سلێمانى کرد

بێگەرد تاڵەبانى: لە وەرزى داچانداین بۆیە ئاسانکارى تەواو بۆ جوتیاران دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە 2020/4/13، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو سەردانى دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى کرد بۆ ئاسانکارى زیاتر بۆ جوتیاران و خاوەنکارانى کشتوکاڵى. لەسەرەتاى کۆبوونەوەکە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى دواى بەخێرهاتنى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو تیشکى خستەسەر رێکارەکانى خۆپارێزى و ئەو ئاسانکاریانەى بۆ خاوەنکارانى کەرتى کشتوکاڵى کردووە. پاشان بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ سەرۆک و ئەندامانى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئەو هەماهەنگیەى لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو کردویانە بۆ ئاسانکارى رێگەپێدان بە جوتیاران بۆ چوونیان بۆسەر کێڵگەکانیان. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو باسى لەوەکرد، ئێستا کە وەرزى داچاندن و پێگەیشتنى بەرهەمى خانووى پلاستیکیە بۆیە پێویستە ئاسانکاری بۆ سەردانى جوتیاران و گەیشتنى بەرهەمیان بۆ عەلوە و فرۆشگاکان بکرێت. لەکۆبوونەوەکە بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، بەڕێوەبەرى گشتى دارستان و باخدارى و پاوان، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى و بەڕێوەبەرى ڤێتێرنەرى ئامادە بوون، دروستکردنى ئاگربڕ لەو ناوچانەى پێویستە لەگەڵ رێگەدان بە خاوەنکاران بۆ ئەوەى کرێکارەکانیان بگەینن بەسەر کارەکانیان بەشێکى ترى گفتوگۆى دانیشتنەکەمان بوو. هەماهەنگى نێوان وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و پارێزگارى سلێمانى بە پێویست زانرا بۆ خزمەتکردنى جوتیاران و خاوەنکارانى کەرتى کشتوکاڵى و ئاودێرى.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 218 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department