كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و پۆڵۆنیا كۆبوونەوە

پۆڵۆنیا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لە بونیاد نانی ژێرخانی ئاو ئەمڕۆ چوار شەممە 15/1/2020 شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی پۆڵۆنیای كرد و لەگەڵ ئانا مۆسكوا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی پۆڵۆنیا كۆبوونەوە. شاندەكەی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و زیاد رەئوف، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا و ژووری بازرگانی كوردستان پێكهاتبوو. لەسەرەتا كۆبوونەوەكە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كورتە باسێكی دەربارەی سەرچاوەكانی ئاو لە كوردستان كرد، لەگەڵ كاركردن لەو 11 بەنداوەی كە زیاتر لە %50 كارەكانیان تەواو بووە. هەروەها ئاسانكاری وەزارەت بۆ سەرمایەداران تاوەكو سەرمایەكانیان لە كوردستان بخەنەگەڕ . وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بە پڕۆژە یاسایی پاراستنی ئاو كرد، كە ئاراستەی ئەنجوومەنی شورا كراوە، هەروەها سەرنجەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بەهەند وەرگیرا بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایی سەرچاوەكانی ئاو دەوڵەمەند بكرێت. پاشان محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بە یاسایی وەبەرهێنان كرد كە ئاسانكاری پێویستی كردووە بۆ وەبەرهێنەران. لایخۆشیەوە ئانا مۆسكوا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی پۆڵۆنیا ئاماددەی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و نوێترین توێژینەوەكانی تایبەت بە پاراستنی ئاو پێشكەش بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم كرد. بڕیاریشە هەماهەنگیەكان بەردەوامی هەبێت لە كردنەوەی خولی راهێنانی توانای مرۆیی و دروستكردنی بەنداو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/01/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 939 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department