بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە بە درێژایی سێ ساڵی رابردوودا بە دەیان كێشە لەلایەن ئەو لیژنەیەی لە وەزارەت پێكهاتووە چارەسەركراون، ئەمەش چ راستەوخۆ بووبێت یان لەرێی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان و توانراویش زۆربەیان ئەنجامی پۆزەتیڤ بەدەست بێنن، ئەمەش بۆ ئێمە سەربەرزی و شانازییە كە توانیومانە خزمەت بەم توێژە بكەین و هەمیش جووتیارانیشمان ئاسوودە كردووە، دواتر لەمیانی كۆبوونەوەی راستەوخۆی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە گوێی لە جووتیاران گرت و بە كێشەو داواكارییەكانیان ئاشنا بوو، دواتر ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار و بیرلێدان كرد كە جەختكرایەوە ئەمە بەپێی رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموو لایەكیش دابین دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە