كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
وەزیری كشتوكاڵ بۆ جووتیاران: ئامانجی دیداری رۆژانی سێشەممە چارەسەركردنی كێشەو داواكارییەكانتانە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان دووپاتی كردەوە كە مەبەستی وەزارەت لەو كۆبوونەوانەی رۆژانی سێ شەممە ئەوەیە كە لە نزیكەوە بە كێشەو داواكاریی جووتیاران ئاشنابێت و بەپێی توانا چارەسەریان بۆ دەستنیشان بكات، لە كۆبوونەوەكەی ئەم جارەشدا چەندین كێشەی تایبەت بە زەویی كشتوكاڵی و پرسی بیرلێدان و موڵكییەت و خاوەندارێتیی زەوییەكان خرانەڕوو، دوای گوێگرتن و ئاشنابوون بە بەڵگەو دۆسێیەكانی ئەو داواكاری و كێشانە، لیژنەكە بە وردی لێیانی كۆڵییەوەو بەپێی پسپۆڕی و لایەنی پەیوەندیدار رێگەچارەی بۆ دەست نیشان كردن، لەلای خۆشیانەوە جووتیاران سوپاسی جەنابی وەزیر و لیژنەكەیان كرد كە لە خەمی داواكارییەكەیاندایەو هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ خواست.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/10/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 5353 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department