بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە وەزارەت بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕی وەزارەت و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر چەندین جووتیاری ئامادەبوو هەر یەكەیان كێشەو گرفت و پێداویستییەكانیان خستەڕوو كە تایبەت بوون بە كێشەی زەوەیی كشتوكاڵی و بیرو هەندێ بابەتی دیكەی پەیوەست بە بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری، دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە سەرنج و تێبینی دەربارەی كێشەكان ئاماژەیان پێكراو چارەسەری گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە