بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێنان كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە رەوشی گشتیی كشتوكاڵ كردو ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەولەویاتی وەزارەتدایە كە بە هەموو توانایەكەوە بایەخ بە جووتیاران بدات و پارێزگاریی لە بەروبوومی خرماڵی بكەین و هەرچی پێمان بكرێت نەهێڵین تووشی زیان ببنەوە هەرچەندە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی سەختی ئابووری و دارایی بۆتەوەو هیوای خواست كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا بە هەوڵ و تەقەللاو بەرنامەی چاكسازیی حكومەت و هاوكاریی خەڵك چارەسەرێك بۆ ئەم قەیرانە بدۆزرێتەوە، دواتر هەندێ جووتیار باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، لیژنەكەش دووپاتی كردەوە كە بەپێی رێنمایی یاسایی پێویستە ئەوانەی دەیانەوێ بیر لێبدەن پابەندبن بەشێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی ئەو سامانە سروشتی و نیشتمانییە لەبەرچاو بگیرێت، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە