كۆبوونەوەی رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت بە سەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابێت، لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكییەكی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە، لە كۆبوونەوی ئەم هەفتەیەشدا بەڕێزیان جەختی كردەوە كە پێویستە هەموو بەرپرسانی پەیوەندیدار لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت بە شێوازێكی سەردەمیانە كاروباری جووتیارو هاووڵاتیان رایی بكەن و بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ بكەن، لە میانی ئەو دیدارەدا جووتیاران و بەرهەمهێنان بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد ،هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە بەروبوومی كشتوكاڵی و پشتیوانی كردن لە كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكاندا هەروەها داواكردن بەدواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵ لای جووتیاران لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆكی هەموو كایەكانی گرتووە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە ئەو لیژنەیەی لە وەزارەت پێكهێنراوە لەنزیكەوە بە كێشەكانیان ئاشنا دەبێت و بەردەوامیش لە پەیوەندی كردندا دەبێت بە لایەنی پەیوەندیدار لە رێگەی نووسراوی فەرمی هاوكات دووپاتی كردەوە كە پێویستە رایی كردنی مامەڵەی جووتیاران لەكاتی سەردانی فەرمانگەكانی سەر بە كشتوكاڵ دوور لە هەموو رۆتینێك بەڕێوەبچێت تاكو چی دیكە لەم سەردان و بەدواداچوونانەو ئەرك و ماندووبوون نەكێشن، روونیشی كردەوە كە وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە