لە پێناو برەودان بە سێكتەری ئاوی ژێرزەوی و پێگەیاندنی كادیرانی وەزارەت و زیاتر شارەزایی بوون لە تەكنەلۆژیاو كاری هونەریی پەیوەست بەم بابەتە و جەختكردنەوە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی زانستیانەی ئاوی ژێر زەوی، ئاژانسی پەرەپێدانی سویسری بۆ ئاو بە هاوكاریی رێكخراوی یۆنسكۆ پڕۆژەیەكی گرنگ لە كوردستان بە ئەنجام دەگەیەنن، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی سەرچاوەكانی ئاوو پلان و بەدواداچوون و دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە ئەندریاس لوك شارەزا لە رێكخراوی یۆنسكۆ (بارەگای گشتی عەممان- بەغدا) بە یاوەریی دكتۆر رەزوان خەلیفە شارەزا لە هەمان رێكخراو، لە دیدارەكەدا باس لە وردەكاریی ئەم پڕۆژەیە كرا، وەزیری كشتوكاڵ وێڕای خۆشحاڵیی بەم پڕۆژەیە هیوای خواست كە دەستی پێ بكرێت و بە هەنگاوێكی گرنگیشی وەسفكرد بۆ بووژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوی ، ئەوەی پێویستە بگوترێت پڕۆژەكە بریتییە لە دیراسەكردن و بووژاندنەوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی كوردستان، ئەم پڕۆژەیەش دوای هەوڵی بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو دێت كە لە كۆتایی كۆنگرەی ئاو لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید پێشكەشی بە ئاژانسی پەرەپێدانی سویسری كردبوو و لە مینحەی ئەوروپی بە هاوكاریی رێكخراوی یۆنسكۆ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەكەم و دووەم تەواو بووە ودەست دەكرێت بە قۆناغی سێیەم، لەم قۆناغەی پڕۆژەكەش بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكراوە، ئەمەو بە نیازن كە لە رۆژی 6ی ئاداری ئەم ساڵ بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدارو نوێنەری یۆنسكۆ و میوانان لە رێورەسمێكدا دەست بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە