كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
لیژنەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ بەدواداچوونی كێشەكان لە پێداویستی و داواكاری جووتیاران دەكۆڵێتەوە

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێنان كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەولەویاتی وەزارەتدایە كە بە هەموو توانایەكەوە بایەخ بە جووتیاران بدات و لە نزیكەوە گوێ لە داواكاری و پێداویستییەكانیان بگرێت، دواتر هەندێ جووتیار باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە پشتیوانیكردن لە هەندێ پڕۆژەی بەخێوكردنی مەڕوماڵات، هەروەها پێداویستیی ساردخانە و چەند بابەتێكی دیكە خرانە بەردەم لیژنەكە، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/10/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1828 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department