كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
تا ئێستا لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چارەسەری بۆ چەندین كێشە دەست نیشان كردووە

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێنان كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە رەوشی گشتیی كشتوكاڵ كردو ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەولەویاتی وەزارەتدایە كە بە هەموو توانایەكەوە بایەخ بە جووتیاران بدات و پارێزگاریی لە بەروبوومی خوماڵی بكەین ، دواتر هەندێ جووتیار باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە بەروبوومی كشتوكاڵی و پشتیوانی كردن لە كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكاندا ،لیژنەكەش دووپاتی كردەوە كە بەپێی رێنمایی یاسایی پێویستە ئەوانەی دەیانەوێ بیر لێبدەن پابەندبن بەشێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی ئەو سامانە سروشتی و نیشتمانییە لەبەرچاو بگیرێت، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/10/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 6884 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department