كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
وەزیری كشتوكاڵ بۆ جووتیاران: لیژنەی بەدواداچوون لەنزیكەوە لە چارەسەركردنی كێشەكانتان بەردەوام دەبێت

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە ئەو لیژنەیەی بە درێژایی ئەو سێ ساڵە پێكهێنراوە بەپێی توانا چارەسەری زۆربەی كێشەو گرقتەكانی جووتیارانی بكات، بۆیە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ كێشەو داواكارییەكانتان، سەبارەت بە پاڵپشتیكردن لە جووتیارانیش دووپاتی كردەوە كە وەزارەت لەسەر بەرنامەو پلانی خۆی بەردەوامە بۆ گرنگیدان بە بەرهەمی خۆماڵی و زیادكردن و چاككردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان، دواتر راستەوخۆ ئامادەبووان باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزاركرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، دواتر لیژنەكەش لەنزیكەوە راوسەرنجی خۆی دەربارەی داواكاری و كێشەكانیان و چارەسەرەكان خستەڕوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 05/12/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1451 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department