كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:56 AM
لە سێ شەممەی یەكەمی ساڵی تازەدا، لیژنەی كشتوكاڵ بەدواداچوونی بۆ كێشەو داخوازییەكانی جووتیاران كرد

لە یەكەمین سێشەممەی ساڵی نوێی 2017 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیارانی كرد بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، سەرەتا بەڕێزی پیرۆزبایی هاتنی ساڵی تازەی لێكردن و هیوای خواست كە ئەم ساڵ ساڵی خێرو خۆشی و بەرەكەت بێت بۆ گەلی كوردستان و جووتیاران و پڕ بەرهەم و بەخشش بێت، دووپاتیشی كردەوە كە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لیژنەی بەدواداچوون توانیویەتی چەندین كێشەو گرفتی جووتیاران چارەسەربكات لە هەموو بوارەكاندا چ راستەوخۆ تێبینی و سەرنجمان بۆ چارەسەركردن خستۆتەڕوو یان لەرێی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ فەرمانگەكانی پەیوەندیدار، هیواشی خواست كە ئەم ساڵیش لیژنەكە بتوانێت هەفتانە چاوی بە جووتیاران بكەوێت و لە نزیكەوە لە گرفتەكانیان بكۆڵێتەوە. لە میانی ئەو دیدارەدا جووتیاران بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد ،هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە بەروبوومی كشتوكاڵی و پشتیوانی كردن لە كەمكردنەوەی رۆتین، ، روونیشی كردەوە كە وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 669 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department