بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیارانی كرد بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، سەرەتا بەڕێزی دووپاتی كردەوە كە لە ماوەی رابردوودا لیژنەی بەدواداچوون توانیویەتی چەندین كێشەو گرفتی جووتیاران چارەسەربكات لە هەموو بوارەكاندا چ راستەوخۆ تێبینی و سەرنجمان بۆ چارەسەركردن خستۆتەڕوو یان لەرێی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ فەرمانگەكانی پەیوەندیدار، هیواشی خواست كە لیژنەكە بتوانێت هەفتانە چاوی بە جووتیاران بكەوێت و لە نزیكەوە لە گرفتەكانیان بكۆڵێتەوە. ئینجا باسی لە گرنگیی ئاو كرد بۆ ژیان بە گشتی و بووژاندنەوەی كشتوكاڵ و ژینگە و لەم رووەوە ئاماژەی بەوە كرد كە لەبەر لێدانی ژمارەیەكی زۆری بیر ، ئاوی ژێر زەوی لە زۆر شوێندا كەمیی كردووەو لێرەدا پێویستە بە حكومەت و هاووڵاتیان چارەسەری ئەم كێشەیە بكەین بە تایبەتیش كە ئەم كێشەیە زیان بە كەرتی كشتوكاڵ دەگەیەنێت و ئاماژەشی بەو سیمینارە كرد كە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاو بۆ خستنەڕووی كێشەی ئاوی ژێر زەوی و چارەسەركردنی لەم چەند رۆژەی رابردوودا سازی كردبوو، هەر لە میانی ئەو دیدارەدا جووتیاران بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد ،هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە كە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە