بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، دوای بەخێرهێنانی جووتیاران روونی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە لە خەمی جووتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمدایە، سەبارەت بە كێشەی كڕینەوەی گەنمیش ئاماژەی بە كۆبوونەوەی دوێنیی وەزارەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد و ئەو بڕیارەی بەغدایان تاوتۆكرد كە تەنیا ئەم ساڵ 440 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی كوردستان وەردەگرێت، لەكاتێكا چاوەڕوان دەكرێت كە زیاتر لە یەك ملیۆن تەن گەنم بەرهەم بێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەی پێمان بكرێ لەم بارەوە درێخی ناكەین تاكو جووتیارانی كوردستان زیانیان پێ نەگات، دواتر هەر یەكە لە ئامادەبووان كێشەكانی خۆیان خستەڕوو و وەزیرو لیژنەكە زۆر بە سینگ فراوانییەوە گوێیان لێگرتن و رێگە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كردن، كە هەندێكیان تایبەت بوون بە كێشەی زەوی و زار و لێدانی بیرو زێدەڕۆیی و چەند داواكارییەكی دیكە، لەلای خۆیانەوە جووتیاران سوپاسی جەنابی وەزیر و ئەندامانی لیژنەكەیان كرد بۆ ئەو كۆبوونەوانە كە هەموو رۆژانی سێ شەممە كێشەی ژمارەیەك جووتیاران تاوتوێ دەكەن و چارەسەریان بۆ دەست نیشان دەكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە