كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:56 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ بەدواداچوون بۆ كێشەی خاوەن پڕۆژەكانی ماسی دەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆو لەنزیكەوە پەیوەندیی بە لایەنی تایبەت بە سامانی ماسی كرد بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی خاوەن پڕۆژەكانی ماسی لەرووی نوێكردنەوەی مۆڵەتی بەخێوكردن و چاودێریكردن، لە وەڵامی ئەم بەدواداچوونەدا بەڵێنیان پێدرا كە بە زووترین كات و بەپێی توانا چارەسەری كێشەكەیان بۆ دەكرێت، ئەمەش لەمیانی كۆبوونەوەی هەفتانەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت هات وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێندا، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ئەندامانی لیژنەكە گوێبیستی كێشەكان بوون، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران، وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو بابەتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت، لەگەڵ چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 30/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 940 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department