بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو باسیان لێوەكرا، ئەمە وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو باباتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەوسەربكرێت تاكو زیان بە ئاوی ژێرزەوی نەگات و ئاستی ئاو كەم نەكات یان زیاتر بكات، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە