كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا

بێگەرد تاڵەبانی: هەر هاوڵاتیەك كێشەی لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەیە دەرگای نوسینگەكەم كراوەتەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەپێناو پاراستنی تەندروستی ئەو كەسانەی سەردانی دەكەن دیداری رۆژانی سێ شەممانی راگرت و دەشڵێت، دەرگای نوسینگەكەم كراوەتەوە بۆ ئەو كەسانەی مامەڵەیان لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەیە. بەرەچاوكردنی رێنماییەكانی تەندروستی و دروست نەبوونی قەڵەباڵغی دیداری رۆژانی سێ شەممانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راگیرا. ئەمڕۆ یەك شەممە 1/3/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی ئەو كەسانەی سەردانمان دەكەن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دروست نەبوونی قەڵەباڵغی بەگونجاوی دەزانین دیداری رۆژانی سێ شەممان رابگرین. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رونیشكردۆتەوە، هەر هاوڵاتیەك نوسراو یا گرفتێكی هەیە دەتوانن سەردانی نوسینگەكەی بكەن بۆ رایكردنی كاروبارەكانیان. بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتانی دەوروبەر، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم چەندین رێكاری بۆ پاراستنی هاوڵاتیان گرتۆتەبەر، كە گرنگترینی دوورکەوتنەوەیە لە شوێنی قەڵەباڵغ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 318 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department