ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیارانی كرد، سەرەتا دووپاتی كردەوە كە لەو ماوەیەی رابردوودا لیژنەكە بەپێی دەسەڵاتی خۆی و رێنماییەكان توانیویەتی دەیان كێشە چارەسەربكات، ئەمڕۆش لەم كۆبوونەوەیەدا راستەوخۆو بە راشكاوییەوە گوێ لە جوتیارو خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دەگرێت تاكو لە نزیكەوە بە كێشەو گرفتەكانیان ئاشنا بێت، یەكێك لە كێشەكان بریتی بوو لە كێشەی هاووڵاتیانی كفری لەگەڵ كۆمپانیایەك لە پڕۆژەی بەنداوی ئاوەسپی كە مافیان زەوتكراوە، لەم رووەوە عەبدولستار مەجید راستەوخۆ بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە لایەنی بەرپرس كردو لەنزیكەوە لە كێشەكەی كۆڵییەوە، هەروەها یەكێك لە مامۆستایانی زانكۆی كۆیە توێژینەوەیەكی لە شێوەی پێشنیار بۆ برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ خستە بەردەم وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەلای خۆیەوە وێڕای پێزانین و هەڵسەنگاندن بەڵێنی دا كە دیراسەبكرێت، ئەمە وێڕای چەندین كێشەی دیكەی وەك هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی و ئاژەڵی ، كە وەڵامەكەی ئەوە بوو دەبێ بەپێی رێنماییەكانی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ لە وەزارەت ئەنجام بدرێت، هەروەها چەندین بابەتی دیكەو كێشەو گرفت خرانەڕوو و لیژنەكەش باری سەرنج و چارەسەری بۆ دەست نیشانكردن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە