كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:56 AM
لە كۆبوونەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاراندا، جەختكرایەوە لەسەر بەدواداچون و چارەسەركردنی كێشەو داواكارییەكانیان

قسەكردن و دۆزینەوەی چارەسەر دەربارەی چەندین كێشەی زەوی و زارو وبیرلێدانو داواكاری و كێشەی دیكە ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە بوو كە ئەمڕۆ وەك رۆژانی سێ شەممەی هەموو هەفتەیەك لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران بە سەرۆكایەتی عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامدرا، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئەوە روون كرایەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، سەبارەت بە كێشەی زەویی جووتیاران بۆچوون و چارەسەر دەست نیشانكرا بۆ ئەوانەی ئەو كێشانەیان هەبوو، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە بیرلێدان جەختكرایەوە كە ئەو بابەتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت تاكو زیان بە ئاوی ژێرزەوی نەگات و ئاستی ئاو كەم نەكات یان زیاتر بكات، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 683 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department