كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
داوا لە كۆمپانیاكان دەكرێت گەنمی باوەڕپێكراو هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاسانكاری بۆ ئەو كۆمپانیانە دەكات كە توانای دابینكردنی بنەتۆی گەنمی دابینكراویان هەیە بۆ جووتیاران، ئەنوەر عومەر قادر وتەبێژی وەزارەت دەربارەی ئەم بابەتە رایگەیاند: لە پێناو دابینكردنی بنەتۆی گەنمی باوەڕپێكراو لە سەرچاوەی رەسەن بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كارئاسانی بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە توانای ئەم كارەیان هەیە و دەتوانن بنەتۆی گەنمی باوەڕپێكراو هاوردە بكەن، وتەبێژی وەزارەت زیاتر روونی كردەوە كە ئەم كارە بەو مەرجەیە كە بنەتۆیەكە باوەڕپێكراو بێت و وەزارەتیش پشتگیری بكات بۆ ئەو وڵاتانەی كە لێیان هاوردە دەكرێت و گرێبەستی هاوردەكردنیشی پەسند بكرێت لە نووسینگەی حكومەتی هەرێم لەو وڵاتانە یان بالیۆزخانەی عێراقی ئەگەر نووسینگەی هەرێمیان لێ نەبێت، هەروەها هەموو جۆرێكی بنەتۆی گەنم رێگەپێدراوە بەو مەرجەی لێره تۆماركرابێت و گەنمی وردی نان بێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 6688 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department