كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
لەپێناو رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڤێتێرنەرى هەولێر و سلێمانى چەند رێکارێکیان گرتۆتەبەر

هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ڤێتێرنەرى هەولێر و سلێمانى لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو چەند رێکارێکیان گرتۆتەبەر لەپێناو رێگرى لە بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. دکتۆر ئارى سەلاحەدین، بەڕێوەبەرى ڤێتێرنەرى سلێمانى بە سایتى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى رایگەیاند: لەگەڵ پزیشک و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتیەکە و کەرەنتینەى دەروازەى باشماخ پاککەرەوەى جۆرى ڤێرکۆنمان بۆ دەروازەکە و نوسینگەکان دابینکرد، هەروەها زانیارى و رێنمایانداوە بە کۆمپانیایى پاککردنەوە لە دەروازەکە لەگەڵ شوفێرانى بارهەڵگر کى لە سنورەکە پێداویستى هاوردە دەکەن. لایخۆشیەوە دکتۆر مامەند محەمەد، بەڕێوەبەرى ڤێتێرنەرى هەولێر بۆ سایتى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکان ئاو وتى، لەگەڵ پزیشک و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتیەکە و ستافى بەڕێوەبەرایەتى سەربڕخانەى هاوچەرخى هەولێر هەڵمەتێکى فراوانمان دەست پێکردووە بە رشاندنى سەربڕخانەکان بۆ ئەوەى رێگرى بکەین لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەپەڕەى تایبەتى خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیس بووک سوپاس و پێزانینى ئاراستەى هەردوو بەڕێوەبەرایەیتەکە کردووە کە ئەم هەنگاوانەیان گرتۆتەبەر لەپێناو تەندروستى هاوڵاتیان. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرەڕاى پشووى خۆپارێزى، بەڵام تیمەکانى هەردوو بەڕێوەبەرایەتیەکە لەخۆبردوانە بەردەوامن لەکارەکانیان ئەمەش جێگەى پێزانینە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 394 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department