كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
7000نەمام لەهەڵەبجە دەچێنرێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابینیكردوون وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو حەوت هەزار داری تووی پێشكەش بە پارێزگای هەڵەبجە كردوو، لە رێگا سەرەكیەكان و لەو ناوچانەی پێویستن دەست بە چاندنیان كرا. حوسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لەدرێژەی هەوڵەكانماندا بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە ساڵانە هەزاران نەمان بێ بەرامبەر دابەش دەكەین بەسەر دامەزراوە فەرمیەكان. وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی حەوت (7000)هەزار نەمامی توو بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینكرد، بەشێكی زۆریان لە هەورامان(خەرپانی، خێڵی حەمە، سەرگەت، گوڵپ و باخەكۆن) چێنراون بەتایبەت لە قەراخی رێگاكان و ئەو ناوچەی پێویستن. رونیشكردەوە، نەمامەكان لەنەمامگەی دارستانی سەرچنار بەرهەم هاتوون، لەپێناو سەوزكردنی كوردستان و ژینگەكەی ئەم هەڵمەتانە بەردەوامیان دەبێت و فراوانتریش دەكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/2/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 293 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department