كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
كۆمپانیای نەهار ئەورادی كشتوكاڵی رێوڕەسمێكی بۆ رۆژی كێڵگە تایبەت بە پەتاتە سازكرد

ئەمڕۆ 15-6-2015 لە ناوچەی شەمامكی سەر بە پارێزگای هەولێر كۆمپانای (نهار الاوراد) بۆ بازرگانیی پەتاتەو پێداویستییەكانی كشتوكاڵ بە دروشمی ( با خۆراكمان لە خاكەوە بێت)بە هاوكاریی گروپی كۆمپانیاكانی سۆفی، رێوڕەسمی رۆژی كێڵگەی تایبەت بە بەروبوومی پەتاتە بۆ جووتیارانی كوردستان سازكرد، لە رێورەسمەكەدا كە ژمارەیك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و نوێنەرانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی پەیوەست بە كشتوكاڵ لە كەرتی تایبەت و نوێنەری یەكێتیی جووتیاران و ژمارەیكی زۆری جووتیارانی هەولێر ئامادەی بوون، وتاری بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەلایەن حوسێن حەمە كەریم بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان خوێنرایەوە تیایدا ئاماژەی بەپلانی وەزارەت كرد بۆ پشتیوانی كردن لە پرۆسەی چاندنی پەتاتە هەر لە ساڵی 2008 ەوە تایبەت بە پەرەپێدانی پەتاتەو بەرنامەی وەزارەت لە قەدەغەكردنی هاوردەی ئەم بەروبوومە لە كاتی پێگەیشتنی ئەم بەروبوومە، هاوكات رۆڵی كەرتی تایبەت لەم پرۆسەیەدا، هەر لەو رێورەسمەدا وتاری كۆمپانیای نەهار ئەوراد لەلایەن شەعبان نەهار بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیاكە خوێنرایەوە، سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پشتیوانی كردن لە كەرتی تایبەت و دواتر باسی لە پلان و بەرنامەی كۆمپانیایەكەی كرد كە توانیویەتی پتر لە 30 چەشن و جۆر پەیڕەوبكات، بە بەكارهێنانی ئامێری سەردەمیانە، دواتر دیاری بەسەر هەندێ لە بەرپرسانی وەزارەت و ئامادەبووان دابەشكراو لە كۆتاییدا گەشتێكیان بە نێو بەرهەمەكانی چێنراوی پەتاتەدا كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1787 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department