كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
لەرۆژی جیهانی چیا هەڵمەتی چاندنی بەڕوو دەستیپێكرد

لەرۆژی جیهانی چیادا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهەماهەنگی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە هەڵمەتێكی فراوانی چاندنی بەڕووی راگەیاندو ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت. حوسێن حەمە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری، دارستان‌و پاوان و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند" ئەمڕۆ چوار شەممە 11ی كانوونی یەكەم وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهەماهەنگی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە هەڵمەتێكی فراوانی چاندنی بەڕووی راگەیاند". وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، هەڵمەتەكە ماوەی هەفتەیەك بەردەوامی دەبێت و سەرتاسەری كوردستان دەگرێتەوە. حوسێن حەمە كەریم باسی لەوەشكرد، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیمان بوو ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی یەكە ئیداریی یەكان و فەرمانگاكان وپۆلیسی دارستان وژینگەو ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێز و وێندكاران ئامادەی هەڵمەتەكە بوون. لەم رۆژەدا وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پەیامی وەزارەتەكەی خستەڕوو كە بریتیە لە پارستنی دارستانە سروشتی یەكان وهاوكاری تەواوی هاووڵاتیانە بۆ زیاتر سەوزكردنی كوردستان، هەروەها ئەم هەڵمەتە ببێتە كلتورێك لای هەموان بۆ ئێستاو ئایندە كەگرنگی بە چاندنی بەڕوو بدرێت. درەختی بەڕوو لە ٨٥% كۆی دارستانە سروشتی یەكانی كوردستان پێكدەهێنێت وەك سیمبولی كورد وێناكراوە. رێكخراوی نەتەوە یەكگگرتوەكان رۆژی 11ی كانوونی یەكەمی وەك رۆژی جیهانی چیا دیاریكردووە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/12/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 858 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department