ووڵاتی سودان بڕیاریداوە بە داخستنی کونسوڵگەری گشتیان لە هەولێر و هەڵپەساردنی کار و چالاکیەکانیان بەشێوەیەکی کاتی بەهۆی نالەباری ڕەوشی ئابووری ووڵات لەگەڵ نیازی دووبارە دەست بەکاربوونەوەیان بە نەمانی هۆکاری داخستنەکەیان.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان پێگەی سیاسیی تایبەتی خۆی هەیە و دەتوانێت لەكۆی هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی كوردستان لە توركیا، رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی ھەرێم بۆ توركیا شتێكی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە ھەبوونە، بەڵام بەھۆی گۆڕانكاری لە بارودۆخی ناوچەكە و پێشھاتە تازەكان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ھەبێت. بەتایبەتیش لە دوای دیدارەكانی سەرۆكی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
Kurdistan Regional Government Department of Foreign Relations Erbil, Kurdistan Region - Iraq