پێكهاتەی كارگێری
بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان، فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتی ههرێمی كوردستان لە نووسینگەی بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە و هەشت بەڕێوەبەرایەتی تری تایبەت بە بەڕێوەبردن و بەجێهێنانی ئەرکەکانیان پێکهاتووە. کارو ئەرکی نووسینگەی بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانیش بریتین لە:
-
نووسینگەی بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە: بەشێوەیەکی کارا سەرپەرشتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی فەرمانگە و نوێنەرایەتیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیەکان و دابینکردنی هاوکاری پێویست لە کارو ئەرکەکانیاندا. نووسینگەی بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە وەکو وەگەڕخەرێکی ستراتیجی و خاڵی سەرەکی پەیوەندیەکان دادەندرێت، هەروەها تەئکید لە پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکارییەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزەکانی عێراق دەکاتەوە. هاوکات بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی چەندین ئەرکی سەرەکی و پەیوەندییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ فەرمانگە.
-
بەڕێوبەرایەتى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: خاڵی سەرەکی پەیوەندییەکانە لەڕێگای پاراستنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ووڵاتە بیانیەکان. هاوکات، ئەرکی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە بەڕێوەبردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی ڕۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە نوێنەرایەتییان لە هەرێمى کوردستان ههیه.
-
بەڕێوبەڕاییەتى نووسینگەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە: ئەرکى سەرەکى ئەم بەڕێوبەرایەتییە بریتیە لە ڕێکخستنى پەیوەندییەکانى نێوان نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لهناوخۆ. هەروەها ئەم بەڕێوبەرایەتیە سەرپەرشتی کارو چالاکیەکانی نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە دەکات لە بوارەکانی کەلتووری، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و پێشکەوتن.
-
بەڕێوبەرایەتى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان: ئەرکی سەرەکی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە ڕێکخستنى کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم ڕێکخراوە حکوومى و ناحکوومیەکانی نێودەوڵەتیەکان. هەروەها ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بە خاڵی سەرەکی پەیوەندیەکانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دادەندرێت لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تر، هاوکات کار بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەم قەوارانە دەکات.
-
بەڕێوبەرایەتى پڕۆتۆکۆل و شاندەکان: ئەرکی بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارە لۆجیستیەکانى ئەو شاندە بیانیانەیە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەرێمى کوردستان بانگهێشت دەکرێن.
-
بەڕێوبەرایەتى کاروبارى یاسایى: ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروبارە یاساییەکان و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەنامە و دەسەڵاتە دادگەرییەکانە بۆ هاوڵاتیان و ئاوارەکانە لەڕێگای هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ.
-
بەڕێوبەرایەتى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان: تەئکید لە پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هەروەها کاروباری میدیایی و وێبسایتی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات، هاوکات کارئاسانی پێویست بۆ ڕۆژنامەنووسە بیانیەکان دەکات وەکو داواکاری دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵا.
-
بەڕێوبەرایەتى کارگێرى و دارایى: ئەرکی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە ڕێکخستنی بەڕێوەبردن، کارگێری، سەرچاوە مرۆییەکان و چەندین خزمەتگوزاری تری فەرمانگە.
-
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆرى: جەخت لە بەدواداچوون و کوالیتی جێبەجێکارییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکاتەوە.