سەفین دزەیی: ھەرێمی كوردستان، پێگەیەكی گرنگی ھەیە لەرووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە Fri, 04 Sep 2020 12:46:30
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی كوردستان لە توركیا، رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی ھەرێم بۆ توركیا شتێكی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە ھەبوونە، بەڵام بەھۆی گۆڕانكاری لە بارودۆخی ناوچەكە و پێشھاتە تازەكان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ھەبێت. بەتایبەتیش لە دوای دیدارەكانی سەرۆكی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ ههریهك له سهرۆك كۆماری عێراق و فهرهنسا و سهرۆك وهزیرانی عێراق.