یاساى وەبەرهێنان و دروستکردنى بۆردى وەبەرهێنان لە ساڵى (٢٠٠٦) بڕیارى لەسەردرا بۆ برەودان و پێشخستنى کەرتى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
یاساى وەبەرهێنان یەکێکە لە خاڵەى سەرەکیەکان کە زۆرترین بەدوا داچوونى بۆ دەکرێت لەسەرانسەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەلایەن وەبەرهێنانى بیانیەوە، بۆیە بە پێویستى دەزانین هەندێ لایەن لە یاساکە بخەینەروو:-
-
بە گوێرەى مادەى (٣) لە یاساى وەبەرهێنان هەردوو وەبەرهێنەرى بیانى و ناوخۆیی بە شێوەیەکى یەکسان خزمەتگوزاریەکانى وەبەرهێنانیان پێشکەش دەکرێت.
-
بە گوێرەى مادەى (٣) لە یاساى وەبەرهێنان هەردوو وەبەهێنەرى بیانى و ناوخۆیی مافى خاوەنداریەتی پشکیان لەهەر پرۆژەیەک دەبێت.
-
بە گوێرەى مادەى (٤) لە یاساى وەبەرهێنان حکومەت سەرپشک دەبێت لە دانان و کەمکردنەوەى نرخى زەوی وزار بۆ پرۆژەکانى وەبەرهێنان دەبێت.
-
بە گوێرەى مادەى (٧) لە یاساى وەبەرهێنان وەبەرهێنەرى بیانیەکان مافى گێرانەوەى هەموو قازانجەکانى دەبێت.
-
بە گوێرەى مادەى (٤) لە یاساى وەبەرهێنان وەبەرهێنەرى بیانى و ناوخۆیی مافى یەکسانیان دەبێت لە کرینى زەویان دەبێت بە مەبەستى وەبەرهێنان.
-
بە گوێرەى مادەى (٥) لە یاساى وەبەرهێنان وەبەرهێنەرەکان مافى لێخۆشبوونیان لە پێدانى باج بۆ ماوەى (١٠) ساڵ دەبێت لە ڕێکەوتى دەستپێکردنى پرۆژەکەى یان خزمەتگوزاریەکەى. هەروەها هێنانى کەرستەى خاو و بەکارهێنراو هەمان بڕگە دەیگرێتەوە.
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکە http://cabinet.gov.krd بکەن.