حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى دیموکراسى هەڵبژێرداروە پەیڕەوى دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن بەگوێرەى یاساکانى هەرێم دەکات کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت.
حکومەتەکەى ئێستا لەلایەن سەرۆکى حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانى بەرێوە دەچێت و جێگرەکەشى بەڕێز قوباد تاڵەبانیە.
کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە حکومەتێکى بنکە فراوان هەژمار دەکرێت کە زۆر لە پێکهاتە پارتە سیاسیە سەرەکیەکان بەشداریان تێدا کردووە کە یەکێکە لەو کابینانەى کە ڕەنگدانەوەى هەموو پێکهاتە سیاسەکانى هەرێمى کوردستانە و نوێنەرایەتى هەموو چین توێژەکانى ناو کۆمەڵگا بکات.
بۆ چوونە جیاوازەکانى پێکهاتە سیاسیەکانى ناو کۆمەڵگە کە بەشداریان لەم کابینە تازە کردووە شیمانە دەکرێت کە بیرۆکەى نوێى لە کۆبوونەوە ناوخۆییەکان سەبارەت بە پرسە هەستیارەکان ئاڕاستە بکرێت. لە هەمان کاتدا، کابینەکە بەیەک دەنگ قسە لەسەر ستراتیژیەتى برسەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات وەکو پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى و حکومەتى ناوەند و کومەڵگاى نێودەوڵەتى.
ئیستا کاتێکى مێژوویە بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان و حکومەتى یەکگرتوو بۆ بەرەنگار بوونەوەى هەموو پێشهاتوو و ئاستەنگیەک بەردەم خزمەتکردنى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
پێگەى سەرەکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە شارى هەولێر و پایتەخى هەرێمى کوردستان کە بەرێوبەبردنى هەر چوار پارێزگاکەى هەرێم وەکو هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.