سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاتریان له هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان و توكیا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا به پێشكه‌شكردن و ناردنى یارمه‌تى و پێداویستیى پزیشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.