بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی كوردستان لە توركیا، رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی ھەرێم بۆ توركیا شتێكی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە ھەبوونە، بەڵام بەھۆی گۆڕانكاری لە بارودۆخی ناوچەكە و پێشھاتە تازەكان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ھەبێت. بەتایبەتیش لە دوای دیدارەكانی سەرۆكی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ ههریهك له سهرۆك كۆماری عێراق و فهرهنسا و سهرۆك وهزیرانی عێراق.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی توركیا بوارەكانی ئەمنی، ئابووری، تەندروستی، پەیوەندیی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەولێر و ئەنقەرە و پرسەكانی ئابووری تاوتوێكران.
دزەیی، گوتیشی: ھەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی ھەیە لەرووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە. حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كابینەی ئێستا خوازیارن پەرە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بدات و نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرفراوانتر بكرێنەوە لە وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی عەرەبی.
ھەروەھا گوتی: پێشتر لە دوا سەردانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەنقەرە كردنەوەی نوێنەراتی حكوومەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا باسی لێوەكرابوو و لەم سەردانەی سەرۆكی ھەرێمیش پرسەكە خرایەوە بەرباس.
دەقى لێدوانەکە لەم لینکە ببینە