فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 6 SEP 2020 11:12 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 9 MAY 2017 20:19
لە سەردانێکی فەرمی بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا ، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەو هەرێمە کۆدەبێتەوە

بەرشلۆنا - کەتەلونیا
لە میانەی سەردانێکی فەرمی بە یاوەری دابان شەدەڵە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا ، رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٧ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم چاوی کەوت بە مارینا فالکۆبەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا 

لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پوختەیەکی لەسەرمێژووی هەرێمی کوردستان و  دواین پەرەسەندن و رووداوەکانی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان و عیراق بەتایبەتی خستە روو و تیشکی خستە سەر رۆڵی پیشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش و پرسی ئاوارە و پەنابەران و قەیرانی دارایی وە هەروەها ئایندەی پەیوەندیەکانی نێوان هەولیر و بەغدا و پرسی ریفراندۆم .لە درێژەی ئاخاوتنەکانیدا ، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە تیشکی خستە سەر پەیوەندیەکانی هەردوولا و ئەو بوارانەی کە کەتەلۆنیا دەتوانێت هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات وەک کەرتی تەندروستی و پەروەردە و کشتوکاڵ و گەشت و گوزار.

لە بەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە خستە روو و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان ئاشنان بە هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکانی عیراق و هەرێم دەکەن . هەر لە میانەی قسەکانیدا پەرۆشی خۆی و حکومەتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان خستە روو و گووتی " دەرگاکانی کەتەلۆنیا بەڕووی هەرێمی کوردستان کراوەیە " .

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر زیاتر نزیک بوونەوە و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوە حکومیەکان و ناوەندە زانستی ئەکادیمیەکان و ژووری بازرگانی و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و فیدراسیۆن و یانە وەرزشیەکانی هەردوو هەرێم . هەر بۆ ئەم مەبەستە بڕیاریاندا بە ئامادەکردنی رەشنووسی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی کەتەلۆنیا . هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا فلاح مستەفا بە فەرمی بانگهێشتی بەرپرسی پەیوەندیەکانی کەتەلۆنیای کرد بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

جێگای ئاماژەیە کە بۆ یەکەمجارە شاندی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکات .




WED, 2 SEP 2020 20:57

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له‌ پشتگیریى به‌رده‌وامى له‌ هه‌رێمى كوردستان و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنیش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌دانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته‌ هه‌ولێر و له‌ نزیكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

 
WED, 2 SEP 2020 15:17

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
WED, 2 SEP 2020 15:15

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال كۆبووه‌وه‌.

 

 

نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRI, 4 SEP 2020 20:08

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌.

 

سەفین دزەیی: هەرێمی كوردستان دەتوانێت‌ لە هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت

FRI, 4 SEP 2020 16:54

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان پێگەی سیاسیی تایبەتی خۆی هەیە و دەتوانێت‌ لەكۆی هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت.


سەفین دزەیی: ھەرێمی كوردستان، پێگەیەكی گرنگی ھەیە لەرووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە

FRI, 4 SEP 2020 15:46

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی كوردستان لە توركیا، رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی ھەرێم بۆ توركیا شتێكی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە ھەبوونە، بەڵام بەھۆی گۆڕانكاری لە بارودۆخی ناوچەكە و پێشھاتە تازەكان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ھەبێت. بەتایبەتیش لە دوای دیدارەكانی سەرۆكی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ  هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

 

هه‌رێمى كوردستان و توركیا جه‌خت له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌

FRI, 4 SEP 2020 13:36

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه‌.