فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 6 SEP 2020 11:12 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SAT, 14 FEB 2015 15:53
بەرپرسى پەیوەندیەكانی دەرەوە لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە

رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 12/2/2015 فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە محمد فرازمند بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری كەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندى یاوەرى كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە مورتەزا عبادی كونسوڵی گشتی ئەو ووڵاتەو عەبدوڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەرى گشتى لە فەرمانگە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانى فەرمانگە تێیدا بەشدار بوون، جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای لێك تێگەشتن و بەرژەوەندی هاوبەش كرایەوە.

بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری كەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران تیشكی خستەسەر هۆكاری سەردانەكەی بۆ هەرێم و باسی لە گرنگی پەیوەندی نێوان دامەزراوەكانی هەردوولا كرد. هەروەها باسی لە بایەخی سەردانی وەزیری دەرەوەی وەڵاتەكەی بۆ هەرێم لەماوەی رابردوو كردو ئاماژەشی بە دەنگدانەوەی ئەم سەردانە لەناوەندە شیكاریی و میدیاییەكان كرد. هاوکات باسی لە تێڕوانینی ووڵاتەكەی بۆ پەیوەندیەكانی لەگەڵ عێڕاق و هەرێمی كوردستان كردو گووتی كە كۆماری ئیسلامی ئێران وەك یەك مامەڵە لەگەڵ پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق دەكات.

بەرپرسى پەیوەندیەكانی دەرەوە بەخێرهاتنى شاندەكەی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان كردو باسی لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و ئێران كرد. هاوکات سوپاسی كونسوڵی گشتی ئەو ووڵاتەی لە هەولێر كرد بۆ کارو هەوڵەکانیان بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا، ئەوەش لەڕێگەی خاڵە هاوبەشەكان و بە لێك تێگەیشتنی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بەرپرسى پەیوەندیەكانی دەرەوە تیشكی خستەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. لەم رووەشەوە گووتى پێویستمان بە شێوازێكی باشتر بۆ پێكەوە ژیان لەم ووڵاتەدا هەیە.هاوکات جەختى لە پابەندبوونى هەرێم بۆ جێبەجێ كردنی رێكەوتنەكان لەگەڵ بەغدا کردەوە.

لەبارەى جەنگ لەگەڵ تیرۆرستانى داعش فەلاح مستەفا گووتی ئێمە قوربانیەكی زۆرمان لەم جەنگەدا داوە، هاوكات خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا كە هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە رووبەرێكی فراوان لە لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش پاك بكەنەوەو گووتیشى ئازادكردنی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە تیرۆرستان بەتایبەتی شاری موسڵ، پێوستى بە هاوکارى سوپای عێراق هەیە كە دووربێت لەهەر ئینتیمایەكی ئاینی و مەزهەبی، ئەوەش لەپێناوی سەركەوتنی پرۆسەی ئازاكردنەكە.

هەر لەم روانگەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە تیرۆستان هەڕەشەن بۆ هەموولایەک، بۆیە دەبێ‌ هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ لەناوبردنیان بكرێت، ئەمەش تەنها بەڕێگەى سەربازی ئەنجام نادرێ، بەڵكو بڕینى سەرچاوە لۆجستى و داراییەکان و لە هەمان كاتدا پێویستە رێگەچارەی سیاسی بۆ ئەم پرسە لەبەرچاوبگیرێت. لەم رووەشەوە جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و ووڵاتانى هەرێمى كرایەوە، رۆڵ و هەوڵەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانیش بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش بە بایەخەوە هەڵەسەنگێندرا.




WED, 2 SEP 2020 20:57

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له‌ پشتگیریى به‌رده‌وامى له‌ هه‌رێمى كوردستان و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنیش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌دانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته‌ هه‌ولێر و له‌ نزیكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

 
WED, 2 SEP 2020 15:17

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
WED, 2 SEP 2020 15:15

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال كۆبووه‌وه‌.

 

 

نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRI, 4 SEP 2020 20:08

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌.

 

سەفین دزەیی: هەرێمی كوردستان دەتوانێت‌ لە هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت

FRI, 4 SEP 2020 16:54

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان پێگەی سیاسیی تایبەتی خۆی هەیە و دەتوانێت‌ لەكۆی هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت.


سەفین دزەیی: ھەرێمی كوردستان، پێگەیەكی گرنگی ھەیە لەرووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە

FRI, 4 SEP 2020 15:46

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی كوردستان لە توركیا، رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی ھەرێم بۆ توركیا شتێكی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە ھەبوونە، بەڵام بەھۆی گۆڕانكاری لە بارودۆخی ناوچەكە و پێشھاتە تازەكان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ھەبێت. بەتایبەتیش لە دوای دیدارەكانی سەرۆكی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ  هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

 

هه‌رێمى كوردستان و توركیا جه‌خت له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌

FRI, 4 SEP 2020 13:36

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه‌.