له یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاوبه‌شیى هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى داكۆكییان له به‌رده‌وامیى گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگیرى یه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاریى نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێز كازمى ئاماژه‌ى به گرنگیى بنیاتانه‌وه‌ى متمانه كرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هیواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانینێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییش دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى بنچینه‌یى و یه‌كجاریى كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و سه‌قامگیرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ریى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یه هاوكارى و پشتیوانى له عێراق بكات، گرنگه عێراقیش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببینێت.