فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 6 SEP 2020 11:09 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 21 JUL 2019 16:45
سەفین دزەیى وەک بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونى بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدراو بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وێڕاى بەخێر هێنانى ئامادەبووان سوپاسى هەموولایەکى کرد کە لە ماوەى ١٣ ساڵى کارکردنى پشتگیریان کردووە بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، هاوکات پیرۆزبایى لە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەى بۆ خواست.  

پاشان بەڕێز سەفین ستایشى کارەکانى بەڕێز فەلاح مستەفاى کرد کە لە ماوەى کارکردنى وەک بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە رۆلى بەرچاوى هەبووە لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.

 

دوواتر هەر یەک لە بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پیرۆزباییان لە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کردو هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست. هاوکات سوپاسى بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد بۆ ئەرک و کارەکانی کە لە ماوەى پێشوو ئەنجامیدا بۆ پێشخستنى ئاستى پەیوەندیەکان لەگەڵ دونیاى دەرەوەو ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.

هەر ئەمڕۆ بەڕێز سەفین دزەیى لەگەڵ بەڕێزان خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژکارو بەڕێوەبەرەکانى فەرمانگە کۆبووەوە. بەرێزیان گوتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە لە ماوەى دامەزراندنى رۆلى بەرچاوى هەبووە بۆ دروستکردنى پەیوەندیەکان و وەک پردى پەیوەندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەواوى دامەزراوەکان بووە لەگەڵ دونیاى دەرەوە. هەروەها گووتى فەلاح مستەفا توانى سەرکەوتووانە ئەرکى خۆى راپەڕێنێ و دامەزراوەیەکى گونجاو بونیاد بنێ. بەڕێزیان دەستخۆشى لە بەڕێز فەلاح مستەفا و تەواوى کارمەندانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو گووتى دەخوازین دووبارە بەرنامەو پلانێکى گونجاو دابڕێژین لەژێر رۆشنایى سیاسەتى حکومەتى هەرێم بۆ زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دونیاى دەرەوە.
 




WED, 2 SEP 2020 20:57

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له‌ پشتگیریى به‌رده‌وامى له‌ هه‌رێمى كوردستان و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنیش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌دانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته‌ هه‌ولێر و له‌ نزیكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

 
WED, 2 SEP 2020 15:17

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
WED, 2 SEP 2020 15:15

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال كۆبووه‌وه‌.

 

 

نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRI, 4 SEP 2020 20:08

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌.

 

سەفین دزەیی: هەرێمی كوردستان دەتوانێت‌ لە هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت

FRI, 4 SEP 2020 16:54

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی درەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان پێگەی سیاسیی تایبەتی خۆی هەیە و دەتوانێت‌ لەكۆی هاوكێشەكاندا یاریكەر بێت.


سەفین دزەیی: ھەرێمی كوردستان، پێگەیەكی گرنگی ھەیە لەرووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە

FRI, 4 SEP 2020 15:46

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی كوردستان لە توركیا، رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی ھەرێم بۆ توركیا شتێكی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە ھەبوونە، بەڵام بەھۆی گۆڕانكاری لە بارودۆخی ناوچەكە و پێشھاتە تازەكان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ھەبێت. بەتایبەتیش لە دوای دیدارەكانی سەرۆكی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ  هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

 

هه‌رێمى كوردستان و توركیا جه‌خت له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌

FRI, 4 SEP 2020 13:36

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه‌.