پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا، به‌تایبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریكارى و هاوبه‌شیى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ردوولا پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى توركیا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوكارییه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌كى ته‌ندروستى و پزیشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتیى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش خرانه به‌ر باس.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.